سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر داوایه‌ك له هاووڵاتییان ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/8/2020، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەڕێگەی تیمەکان، ڕۆژانە سەرقاڵی کۆکردنەوەی پاشماوە و زبڵ و خاشاکە، لەم جەژنەدا تەواوی شار لە زبڵ و خاشاک پاک کراونەتەوە".
له ڕاگهیاندراوهكهدا داوا له هاووڵاتییانیش كراوه، لەکاتی چوونیان بۆ پارک و باخچەکان، زبڵ و پاشماوە و خاشاک بخەنە نێو زبڵدان، بۆ ئەوەی سیمای پارکەکان بە پاکی بمێننەوە، هاوکات خۆتان کاتێکی خۆش لە کەشێکی پاک بەسەر ببەن.
باسنيوز
