نه‌خۆشخانه‌ى ڕۆژئاواى هه‌ولێر بۆ تووشبوانى كۆر‌ونا ته‌رخان كرا
دكتۆر بژار مووسا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ژماره‌ى تووشبوانى كۆر‌ونا له هه‌ولێر، نه‌خۆشخانه‌ى ڕۆژئاوا له بۆ تووشبوانى كۆر‌ونا ته‌رخان كراوه، نه‌خۆشخانه‌كه‌ش نزیكه‌ى 160 قه‌ره‌وێڵه‌یه".
گوتیشى: "به‌شى بووژانه‌وه‌ى دڵ له نه‌خۆشخانه‌ى فێركاریی هه‌ولێر له ئاماده‌كردندایه بۆ وه‌رگرتنى تووشبوانى كۆرۆنا، چونكه ئێستا بارودۆخى نه‌خۆشه‌كان پێویستیان به مانه‌وه‌یه له نه‌خۆشخانه".
باسنيوز
