لە دووزخورماتوو عەرەبی ھاوردە ھەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زەوییەكانی كورد دەدەن

لە دووزخورماتوو عەرەبی ھاوردە ھەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زەوییەكانی كورد دەدەن
ئەمڕۆ ژمارەیەك عەرەبی ھاوردە براونەتە سنووری قەزای دووزخورماتوو، ھەوڵدەدرێت لەسەر زەوی ھاووڵاتییانی كورد نیشتەجێیان بكەن، ھاووڵاتییانی كوردیش دژی ئەو ھەوڵە گردبوونەوە و داوا دەكەن لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر ئەو زوڵمە بێنەدەنگ و تەعریبكردنی ناوچە كوردستانییەكان رابگیرێت.

ھێزێكی زۆری سەربازیی لەگەڵ عەرەبە ھاوردەكان ھاتوونەتە سنووری دووزخورماتوو، دەیانەوێت لە گوندەكانی ئەو سنوورە دەست بەسەر زەوی ھاووڵاتییانی كورد دا بگرن. ھاووڵاتییانی كوردیش بەرگری دەكەن و دەیانەوێت رێگری لە نیشتەجێكردنی عەرەبە ھاوردەكان بكەن، بەو ھۆیەوە گرژیی دروستبووە، ھێزە ئەمنییەكانی عێراقیش ھەوڵی بڵاوەپێكردنی ھاووڵاتییانی كورد دەدەن.

ھاووڵاتییەكی كورد بە كوردستان24ی گوت: "لە سەردەمی رژێمی بەعس ئەو عەرەبانە ھێندرابوونە سەر موڵك و ماڵی ئێمە، دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئێمە وەرمانگرتەوە، ئێستا جارێكی دیكە بە پلان و پاڵپشتی پارێزگاری سەڵاحەدین دەگەڕێندرێنەوە سەر زەوییەكانمان".

پەیوەست بەو پرسە مەلا حەسەن، دووزی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە كوردستان24ی راگەیاند "خەڵکی گوندەکانی ئەەو سنوورە کە کوردن و زیدی خۆیانە دەیانەوێت رێگری لە گەڕانەوەی عەرەبی هاوردە بکەن و بەرەنگاری هێزە سەربازییەکان بوونەتەوە و خۆپێشاندانیان كردووە".






K24
Top