فڕۆكهكانی توركیا نزیك كۆمهڵگهی باگێرایان بۆردومان كرد
ئێوارەی دوێنێ فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا نزیکەی 200 مەتر له دووری ماڵی هاووڵاتییانی لە کۆمەڵگەی باگێرای سەر بە ناحیەی زاویتە بۆردومان کردووە.
بە گوتەی شاهێدحاڵیکیش، لهو بۆردومانهی فڕۆكه جهنگییهكانی توركیادا چەکدارێکی پەکەکە بریندار بووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هاووڵاتییان گلەیی ئەوە لە چهكدارانی پەکەکە دەکەن، کە زۆر لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل نزیك دەبنەوە، بۆیە هەمیشە بۆردومانەکانی توركیا زیان بە خەڵکی سڤیل دەگەیەنن.
K24-
