گەنجێک لە زێی دوکان خنکا

گەنجێک لە زێی دوکان خنکا
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لە کاتی ئەنجامدانی یارییەکی ئاویدا لە زێی دوکان خنکا و قائیمقامییەتی قەزای دوکانیش زانیاری لەمبارەیەوە خستە روو.

قائیمقامییەتی قەزای دوکانی لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا هاتووە: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زێی دوکاندا گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵان لەکاتی ئەنجامدانی یارییەکی ئاویدا خنکا".

روونیشکراوەتەوە، ئەو گەنجە ناوی (ک - ئ) دانیشتوی قەزای دوکانە، ئەمەش سێیەمین ڕووداوی خنکانە لەم ساڵدا.

هەروەها قائیمقامییەتی قەزای دوکانیش ئاگاداری ھاووڵاتییان و گەشتیاران دەکات کە ئاوی زێی دوکان دەگیرێتەوە، تا بتوانن تیمەکانی مەلەوانی و ھاووڵاتیاین تەرمی ئەو گەنجە بدۆزنەوە.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا داوا لە گەشتیاران و ھاووڵاتییان دەکرێت کە ئاگاداری بەرزی و نزمی ئاوی زێی دوکان بن، تا بەدوور بن لە ھەر ڕووداوێکی نەخوازراو.











باسنیوز



Top