پارێزهرێك: شاسوار عەبدولواحید دەبێت لە بەرامبەر تووشكردنی خەڵك بە كۆرۆنا سزا بدرێت
پاش ئەوەی شاسوار عەبدولواحید، بازرگانی قەرزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی گرووپی نەوەی نوێ بانگەشەی ئەوەی كرد كە ئامادەیە ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەكان دابین بكات، هێرش مەلا جەوهەر، پارێزەر رایگەیاند: ”شاسوار عەبدولواحید ناتوانێت به هیچ شێوهیهك باسی كۆرۆنا بكات، هەر ئەوبوو لە سەرەتاوە، به تایبهتیش كاتێك پهتایهكه له شاری سلێمانی بهرهو ههڵكشان بوو، بانگهشهی ئهوهی دهكرد كه كۆرۆنا بوونی نییه و ئهوهی ڕوودهدات بابهتێكی سیاسه و حكوومەتی بەوە تۆمەتبار دەكرد كە گوایە بۆ خۆدزینەوە لە دابەشكردنی مووچە باسی كۆرۆنا دەكات، بەم هۆیەشەوە بووە هۆكارێك بۆ ساردبوونەوەی خەڵك لە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و تووشبوونی هەزاران كەس لە هەرێمی كوردستان، بۆیەشە كە سكاڵای لە دژ تۆمار كراوە“.
جەختیشی كردەوە: ”جێی سهرسوڕمانە هەر ئەو شاسوارەی دەیگوت كۆرۆنا بوونی نییە، ئێستا باسی بڵاوبوونەوەی پەتاكە دهكات و پڕوپاگهندهی دابینكردنی پێداویستیی نهخۆشخانه بۆ ڕووبهڕووبوونهوهی پەتاكە دهكات، لهوهش خراپتر، بوختان به پزیشك و كارمهندانی تهندرووستی دهكات، له ڕووی یاسایی و ئادابی گشتیشهوه ئەمە ناكرێت“.
بە بڕوای ئەو پارێزەرە، نەدەكرا شاسوار عەبدولواحید پاش ئەوەی بووە هۆكاری تووشكردنی خەڵك بە كۆرۆنا، هیچ قسەیەك لەسەر پەتاكە بكات، ”دەبوایە تەنیا داوای لێبووردن لە خەڵكی كوردستان بكات لەپای هاندانیان بۆ خۆنەپاراستن و تووشكردنیان بە كۆرۆنا، ئێستاش كه نهخۆشییهكه گهیشته ئهو ئاستهی به ههزاران كهس تووشی بوون و سهدانیشی كرده قوربانی، ئهركی دهسهڵاتی دادوهرییه له ههرێمی كوردستان سزای توندی شاسوار عەبدواحید و هاوشێوهكانی بدات بۆ ئهوهی ههرگیز جارێكیتر هیچ كهس بوێری نەبێت دهست بۆ شێواندنی تهندرووستیی گشتی ببات و گاڵته به ژیانی خهڵك بكات“.
پرسیاری ئەوەشی كرد كە ئاخۆ شاسوار عەبدولواحید لە كاتێكدا دەیان ملیۆن دۆلاری حكوومەت و خەڵكی قەرزارە، چۆن دەتوانێت ئۆكسجین و پێداویستیی پزیشكی بۆ نەخۆشان دابین بكات؟ ”با سەرەتا مافی حكوومەت و ئەو خەڵكە بگەڕێنێتەوە، ئینجا موزایەدە بكات“.
هەر لەمبارەیەوە، بەختیار شاخی، رۆژنامەنووس، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”بە ترسەوە بیرمان لەوە دەکردەوە، تۆ بڵێی ڕۆژێک بێت، هەناسەیشمان نەکەوێتە دەست دز و بازرگانەکان؟ بەداخەوە لەم چەند ڕۆژەدا ئەوەیشمان دیت. ئاخر هەی نامەرد، ئەگەر دەزانی نەخۆشخانە کێشەی ئۆکسجینی هەیە، بۆ دەیکەیە کەرەستەی موزایەدە و سیاسەتی بۆگەنیوی حزبی و شارچێتییە پۆخڵەکەت؟ بۆ هێندە سووک سەرنجی ژیانی مرۆڤ دەدەیت و لەجێی ئەوەی بە بێدەنگی بچی بەهانای نەخۆشخانەوە، دێی لە میدیاکاندا سنگ دەردەپەڕێنی و دەڵێی ئامادەم ئەوەندە (بوتڵ ئۆکسجین) دابین بکەم؟ لە سامانی سەر و ژێری ئەم خاکە تێر نەبووی، دەتەوێ هەواکەیشمان پێ بفرۆشی؟ دە کەمێک مەرد بە، لانیکەم پیاوەتی بە هەواوە مەکە“.
باسنیوز
