بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری: هەندێک لایەن خەڵک تووشی دڵەڕاوکێ دەکەن

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری: هەندێک لایەن خەڵک تووشی دڵەڕاوکێ دەکەن
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر، ڕایدەگەنێت، ھەندێک لایەنی سیاسی موزایەدە دەکەن و ڕاگەیاندەکانیش خەڵک تووشی دڵەڕاوکێ دەکەن.

دکتۆر لاوەند میران، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری ھیچ کێشەیەکەمان نییە، ئوکسجین ھەیە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە کێشەی نەمانی ئوکسجین و دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە.

لاوەند میران هەروەها رایگەیاند، دکتۆرەکانی نەخۆشخانەی رزگاری کاری خۆیان دەکەن، ئێمە دکتۆرین سیاسی نین“، بەڵام بەداخەوە هەندێک لایەن دەیانەوێ پەشێوی دروست بکەن و دەیانەوێ لایەنی تەندروستی تێکەڵ بە سیاسەت بکەن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەموو پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەی ”بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە“ شەڕی دژی پەتای کۆرۆنا دەکەن و ئەو دڵەڕاوکێیەی دروست بووە، بەشێک لە لایەنە سیاسی و میدیاکان، لێی بەرپرسن.














باسنیوز


Top