پلەی گەرمیی شارەکانی کوردستان بەرز دەبێتەوە
دەستەی کەشناسیی و چاودێریی بوومەلەرزەی عێراقی پێشبینی کردووە پلەی گەرمیی شارەکانی باشووری کوردستان و عێراق، دابەزێت.
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەکە، رۆژی یەکشەممە 2-8-2020، پلەی گەرمیی شارەکانی باشووری کوردستان بەرز دەبێتەوە، کە بەمشێوەیە دەبێت؛
- هەولێر، بەرزترین پلە 41 دەبێت و نزمترین پلە 29 دەبێت.
- سلێمانی، بەرزترین پلە 41 دەبێت و نزمترین پلە 26 دەبێت.
- دهۆک، بەرزترین پلە 40 دەبێت و نزمترین پلە 25 دەبێت.
- کەرکووک، بەرزترین پلە 43 دەبێت و نزمترین پلە 27 دەبێت.
پلەی گەرمیی پێشبینیکراوی سبەی یەکشەممە بە بەراورد بە پلەی گەرمیی ئەمڕۆ شەممە 1-8-2020، بەرزتر دەبێتەوە و کەشوهەوا گەرمتر دەبێت.
باسنيوز
