17 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەستنیشانکران
دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، ئەمڕۆ 17 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە رۆژئاڤای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر تۆمارکراون.
بە گوتەی جوان مستەفا، 11 کەس لە تووشبووەکان لە هەرێمی جزیرێ، 3 کەسیان لە پارێزگای رەققە و 3 کەسەکەی دیکەشیان لە پارێزگای دێرەزوور بوون.
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژەی بەوەش کرد، تەواوی ئەو کەسانە کەرەنتین کراون و لەژێر چاودێریی تەندروستیدان.
پێشتر دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر تووشبوونی هەشت کەسی دیکەی بە کۆرۆنا راگەیاندبوو، بەو جۆرەش ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بۆ 25 کەس بەرزبووەوە.
رووداو
