بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت لیژنه‌یه‌كی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری پێكده‌هێنرێت

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت لیژنه‌یه‌كی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری پێكده‌هێنرێت
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی رووداوی "كێشه‌ی ئۆكسجین" له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری هه‌ولێری راسپارد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون پێکبهێنێت بۆ زانینی هۆکاری کەمبوونی ئۆکسجین".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "بەداخەوە خەڵکانێک مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەیان بۆ سەر ژیانی خەڵک بە هەند وەرنەدەگرت، گومان و دڕدۆنگیان لە ئاستی مەترسییەکانی دروست دەکرد، هاووڵاتییانیان هان دەدا بۆ سەرپێچیکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان، کەچی ئەمڕۆ هەمان ئەو کەس ولایەنانە موزایەدەی دڵسۆزی و خەمخۆری بەسەر حکومەتەوە دەکەن!".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ی ئەمڕۆی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌ هه‌ولێر، رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری هه‌ولێری راسپارد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون پێکبهێنێت بۆ زانینی هۆکاری کەمبوونی ئۆکسجین و له‌ نزیكترین كاتدا ئه‌نجامه‌كانی بۆ رایگشتی رابگەیەنرێت.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک، رێکاری پێویستی گرتەبەر کە بووە جێی ستایشی هەموولایەک و هاووڵاتییانیشی ئاگادار کردەوە لە مەترسییەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە. بەداخەوە خەڵکانێک مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەیان بۆ سەر ژیانی خەڵک بە هەند وەرنەدەگرت و گومان و دردۆنگیان لە ئاستی مەترسییەکانی دروست دەکرد و هاووڵاتییانیان هان دەدا بۆ سەرپێچیکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، کەچی ئەمڕۆ هەمان ئەو کەس ولایەنانە موزایەدەی دڵسۆزی و خەمخۆری بەسەر حکومەتەوە دەکەن!

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له ڤایرۆسی كۆرۆنا و داواش لە هاووڵاتییان دەکاتەوە کە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە بە جیددی وەربگرن و لە پێناو پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان، پابه‌ندیی رێنماییه‌ تەندروستییەکان بن كه باشترین چاره‌سه‌رە‌ بۆ سنووردارکردنی ئەم پەتایە.

د. جوتیار عادل

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

2020/7/30














k24
Top