محەمەدی حاجی مەحموود: چه‌ند كوردێك له ‌به‌غداوه‌ هەوڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واری كوردستان دەدەن

محەمەدی حاجی مەحموود: چه‌ند كوردێك له ‌به‌غداوه‌ هەوڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واری كوردستان دەدەن
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رای گەیاند كە چەند كەسێكی كورد لە بەغداوە هەوڵێكیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەست پێكردووە.

محه‌مه‌دی حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كە لەم دواییانە سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی كرد، رایگەیاند: ”هه‌ڵبژاردن له ‌عێراق به‌ستراوه‌ به‌م ماوەیەوە كە دەبێت كازمی دوو ساڵەكەی تەواو بكات، ئەگەر یەك رۆژ بمێنێت، كوتلەكانی په‌رله‌مانی عێراق رێك ناكه‌ون بۆ هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌، بەم هۆیەشەوە ناتوانرێت هه‌ڵبژاردن پێش بخرێت“.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەگەر سەرۆك وەزیرانی عێراق لەم دوو ساڵەدا توانی سەركەوتوو بێت و كارنامەكەی جێبەجێ بكات، ئەوا ”ره‌نگه‌ بتوانێت لیست دروست بكات، بەڵام ئه‌گه‌ر كازمی نه‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت و وه‌ك عادل عەبدولمەهدی بێت، ره‌نگه‌ لیسته‌كه‌ی ببێته‌ خه‌ون".

محەمەدی حاجی مەحموود ئاشكرای كرد كە ”مەجموعەیەك كورد لە بەغدان، ڕەنگە دوژمنیش ئەوە نەكات كە ئەوان دەیكەن، عەرەبەكانیش ئەو كارانە ناكەن، ئەو كوردانە دەیانەوێت قەوارەی كوردستان هەڵبوەشێننەوە، بەغدا ڕاستەوخۆ مووچە بدات، هه‌ندێكیان پەرلەمانتاری حزبه‌كانن و له ‌حكوومه‌تیش به‌شدارن“.












باسنیوز


Top