تاكە نەخۆشخانەكەی كۆمەڵی ئیسلامی كێشەی تێدەكەوێت و بەڕێوەبەرەكەی دەست لە كار دەكێشێتەوە
سەروەر خورشید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی، دەستی لە كار كێشایەوەو و لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)ەوە رای گەیاند: "لە رۆژی ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٠ەوە وەكوو بۆردی كارگێڕیی نەخۆشخانەی بەخشین، دەستی لە كار كێشاوەتەوە و دوای رادەستكردنی سەرجەم پابەندییە دارایی و كارگێڕی و یاساییەكانیش، ئەمڕۆ دەستی لە كار هەڵگرتووە و ماڵئاوایی لە پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكە كردووە".
ئاماژەی بەوەش داوە، لەو رۆژە بەدواوە، هیچ پەیوەندییەكی یاسایی و كارگێڕی و دارایی لەگەڵ نەخۆشخانەی بەخشین و دەزگای بەخشیندا نامێنێت.
بەپێی زانیارییەكان، هۆکاری دەست لەكاركێشانەوەكەی، فشاری بەرپرسانی کۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانە لە سلێمانی.
باسنیوز
