به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى دهۆك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/7/2020، عه‌مید فه‌خرى ئه‌حمه‌د مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى دهۆك، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى پارێزگاى دهۆك بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند بابه‌تێك كه گوایه به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى دهۆك له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى بڕه پاره‌یه‌ك به كارمه‌ندانى هاتوچۆ ده‌دات، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "پۆلیس كه‌سایه‌تییه‌كى مه‌زنى هه‌یه و پێویستى به‌وه نییه كه‌س هاوكاری بكات، دڵنیانی ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا تێپه‌ڕ ده‌بێت و جارێكى دیكه ژیانى هه‌موو هاووڵاتییان باش ده‌بێته‌وه".
باسنيوز
