چەند ڕێنوێنییه‌كى نوێ له‌باره‌ى چوون و ھاتنی گەشتیاران لەنێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران بڵاو ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/7/2020، کۆمەڵگه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، چەند ڕێنوێنییه‌كى نوێى له‌باره‌ى چوون و ھاتنی گەشتیاران لەنێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران بڵاو كرده‌وه، ئه‌وانیش بریتین له
یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به‌گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران:
1- پێویسته پێشوه‌خته ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگیرێت.
2- پێویسته ڤیزای ئێرانی هه‌بێت.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه له ئێران بۆ داخڵبوونی هه‌رێمی كوردستان:
1- هه‌موو ڕۆژی ده‌توانن بێنه ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران له كاتژمێر 8ی به‌یانی تاوه‌كوو 5ی ئێواره.
2- پشكنینی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
3- به‌ڵێننامه لێیان وه‌رده‌گیرێت كه بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ له ماڵی خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێكاری یاسایی له به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به چوونی هاووڵاتییانی ئێرانی له ھەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی خۆیان له ئێران:
1- ئه‌گه‌ر كارتی ئاكنجیبوونی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌بێت و ماوه‌ی به‌سه‌رنه‌چووبێت یه‌كسه‌ر ده‌توانن بێنه سنوور و ڕێگایان پێ ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه ئێران.
2- ئه‌گه‌ر كارتی ئاكنجیبوونیان نه‌بێت، یان ماوه‌ی به‌سه‌رچووبێت، پێویسته سه‌ردانی بنكه‌ی ئاكنجیبوونی پارێزگایه‌ك بكات و مۆری ده‌رچوون لێبدات، ئینجا سه‌ردانی سنوور بكاتن بۆ چوونی ئێران.
چواره‌م: سه‌باره‌ت به‌هاتنی هاووڵاتییانی ئێرانی و بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان:
1- پێویسته ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگیرێت.
2- پێویسته بڕوانامه‌ی پشكنینی كۆرۆنای هه‌بێت و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی له 48 كاتژمێر تێپه‌ڕنه‌بووبێت.
3- دووباره پشكنینى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بۆیان ئه‌نجام ده‌درێت.
4- به‌ڵێننامه لێیان وه‌رده‌گیرێت كه بۆماوه‌ی 14 ڕۆژ له ماڵی خۆیان، یان هۆتێل له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر.
باسنيوز
