لە دهۆک بەهۆی شۆرتی کارەباوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لە دهۆک بەهۆی شۆرتی کارەباوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە شوقەکانی دهۆک لە گەڕەکی نزارکێ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

بەهۆی شۆرتی کارەباوە، کارەبای شوقەیەک پچڕاوە، ئەندازیارێکی کارەبا لەگەڵ یاریدەدەرێکی چوون کارەباکە چاککەنەوە، دوای تەواوبوونی کارەکەیان، ئەندازیارەکە داوایکردووە کارەباکە لە سویچەوە بکرێتەوە، لەوکاتەدا کارەبا ئەو دوو کەسەی فڕێداوە و گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها دۆخی شەش بریندارەکەش جێگیرە و نێردراونەتەوە ماڵی خۆیان.














رووداو
Top