ڕێکخراوی هاوکاری مرۆیی کوردستان جەژنانە بەسەر كرێكاران دابەش دەكات.

ڕێکخراوی هاوکاری مرۆیی کوردستان  جەژنانە بەسەر كرێكاران دابەش دەكات.

ئەمرۆ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز سەرۆکی ڕێکخراو حەسەن عەلی سوورچی ، ستافی ڕێکخراو لە درێژای کار و چاڵاکیەکانی مەیدانی ڕاوەستانی کرێکارانی لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە ، کە بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و وەستانی ئیش و کاری ڕۆژانەیان، لە لایەن سەرۆکی ڕێکخراو بە پێویست زانرا هاوکاریان بکرێت ، هەربەم هۆیەوە هەر کرێکارێک بڕێک پارەی پێ بەخشرا بۆ خەرجکردنیان لە ماڵ و منداڵەکانیان لە ڕۆژانی جەژن ، هاوکات بەلێنمان پێدان کە لە داهاتوو هاوکاریان دەبین وەک چۆن ڕێکخراوی هاوکاری مرۆیی کوردستان هاوکاری گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵگەیە ، لە ئێستا و داهاتووش بەردەوام دەبێت لە کار و چاڵاکیەکانی لە هەرێمی کوردستان...
Top