پۆلیسی هەولێر دوو کەسی بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر دوو کەسی بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) راگەیاند.

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٩ی ٧ی ٢٠٢٠، پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاویکردووەتەوە، "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای كۆكردنەوە و بەدەستهێنانی زانیاری، لە گەڕەكی كارێزان و گەڕەگی ئیسکان، دوو كەسیان بە ناوەکانی (ش.ع.ا) و (ھ.م.ع) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد، كە لە كاتی دەستگیركردنیاندا بڕێك ماددەی هۆشبەر و هەروەها كۆمەڵێك كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكانیان لابوو".

روونیشکراوەتەوە، کە تۆمەتبارانی ناوبراو، دانیان بە تاوانەكەیاندا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و بەپێی ماددە ١٤ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، بەند كران و رووبەڕووی یاسا كرانەوە.











باسنیوز




Top