سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى له‌ عێراق و جيهان دەکات

سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى له‌ عێراق و جيهان دەکات
سەرۆك بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە بە بۆنەی کۆچی دوایی سامرە ڕۆفائیل ساکۆ، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری با‌تريارك كاردينال مار لويس رۆفائيل ساكۆ. کردووە.

دەقی پرسەنامەکە:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

به‌ڕيز با‌تريارك كاردينال مار لويس رۆفائيل ساكۆ/ سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى له‌ عێراق وجيهان.

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكى به‌ڕيزتان خاتوو (سامره‌ رۆفائيل ساكۆ) م پێگه‌يشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوه‌ و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌م و‌خۆم به‌ هاوبه‌شى خه‌متان ده‌زانم و له‌ خوداى گه‌وره‌ ده‌پاڕێمه‌وه‌ خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر ره‌حمه‌تى فراوانى خۆى و سەبر و ئاراميتان پێ ببەخشێت.

مسعود بارزانی

۲۹ـی ۷ـی ۲۰۲۰










باسنيوز




Top