پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە کوشتن و بریندارکردنی 36 سەربازی تورک لە مێرسین راگەیاند
رۆژی دووشەممە 27-7-2020، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، پاسێکی مەدەنی، کە ژمارەیەک سەربازی تورکیای هەڵگرتبوو، لە ناوچەی موتێی سەر بە شاری مێرسین وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29-7-2020، میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردووەتەوە، کە تیمێکی یەپەسە چاودێریی پاسەکەیان کردبوو و دواتر ”بە تەکنیکێکی تایبەت“، پاسەکەیان کردە ئامانج، کە ژمارەیەک ” داگیرکەر و نۆکەر و سیخوڕ“ی هەڵگرتبوو.
هەورەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەی یەپەسە، شەش سەربازی تورکیا گیانیان لەدەست دا و 30ـی دیکەش برینداربوون، کە برینی 15یان سەختە.
باسنيوز
