بەرپرسی ڕێكخراوێكی سیاسی: دامەزراندنەكەی پەروەردەی كەركووك دەستی تەعریبی تێدایە

بەرپرسی ڕێكخراوێكی سیاسی: دامەزراندنەكەی پەروەردەی كەركووك دەستی تەعریبی تێدایە
بەرپرسی ڕێكخراوێكی سیاسی لە كەركووك ڕای گەیاند، دامەزراندنەكەی پەروەردەی كەركووك، تەعریب كراوە و پشت بە خزمخزمێنەش بەستراوە و پشکی پێکهاتەی عەرەب زیاتر لە کورد و تورکمان بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29/7/2020، ئەدهەم جومعە، بەرپرسی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك و چالاكوانی دیاری كۆمەڵگەی مەدەنی لە شارەكە ڕایگەیاند: "وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی عێراق 2800 كەسی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركووك دامەزراندووە كە لەو ژمارەیە 1500 كەسیان بۆ دەرچوانی پێكهاتەی عەرەب و 700 كەسیان بۆ دەرچووانی كوردە، هەروەها 600 كەسی دیكەشیان بۆ دەرچووانی پێکهاتەی توركمانە، ئێمە تێبینیمان لەسەر ئەو دامەزراندنە هەیە كە تەعریب لەم كارەشدا كراوە و عەرەب زیاتر دامەزراوە".

گوتیشی: "پێشتر هەر لەسەر ئەو دامەزراندنە ناڕەزاییمان نیشان دا و پاشان لێژنەیەك پێك هێندرا کە تێیدا پەرلەمانتارێكی كوردی كەركووكی یەكێتی و پەرلەمانتارێكی توركمانی سەر بە بەرەی توركمانی، هەروەها پەرلەمانتارێكی عەرەبی سوننەی كەركووك و پاشان رێك كەوتن چەند پلەیەكی دامەزراندن بۆ كورد و توركمان زیاد بكەن و لە پێكهاتەی عەرەب كەمێك كەم بكەنەوە، ئینجا گەیشتە ئەو ژمارەیەی كە ئاماژەم پێكرد، بەڵام ئەو ژمارەیەش كە هەم بۆ كورد و هەمیش بۆ توركمان زیاد كراوە، خزمخزمێنەی تێدا بووە، هەروەها دەستێوەردانی حزبیش لەو پرۆسەیەدا هەبووە".











باسنیوز



Top