كەركووك.. دوو چەكداری داعش دەستگیر كران

كەركووك.. دوو چەكداری داعش دەستگیر كران
لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، دوو چەكداری داعش لە سنووری كەركووك دەستگیر كران.

مولازمی یەكەم عەلی محەمەد، ئەفسەر لە بەشی راگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 29/7/2020، لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، لە سنووری كەركووك، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگیری، توانرا دوو چەكداری داعش بە ناوەكانی (ی. م. ن) و (ب. س. م) دەستگیر بكرێن".

گوتیشی: "ئەو چەكدارانەی داعش بەپێی مادەی 4ی تیرۆر لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن دادگاشەوە داواكراو بوون".

لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووك لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داگیر كراوە و لەو كاتەوە تا ئێستا دۆخی ئەمنیی پارێزگاكە نالەبارە و جموجۆڵی داعشیش زیادی كردووە.











باسنیوز










Top