ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران قەیرانی دارایی و مووچەی فەرمانبەران و چەند پرسێكی تر تاوتوێ دەكات

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران قەیرانی دارایی و مووچەی فەرمانبەران و چەند پرسێكی تر تاوتوێ دەكات


ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات و چەند پرسێكی گرنگ و پەیوەندیدار بە ژیانی هاووڵاتییان تاوتوێ دەكات.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەكی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٠، كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەت و بەشداربوونی ئەندامانی كابینەی نۆیەم بە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانس بەڕێوە دەچێت.

ڕوونیشی كردەوە، شاندی باڵای حكوومەتی هەرێم كە لە كۆبوونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی پەرلەمان ئامادەبوون، لە كۆبوونەوەكەدا بەشداری دەكەن و ئەم تەوەرانە تاوتوێ دەكرێت:



- دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.

- پلانی حكوومەت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا
- قه‌یرانی دارایی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا








باسنيوز
Top