وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە هەولێر
شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٠، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق و شاندێكی باڵای وەزارەتەكەی بە سەردانێك گەیشتووەتە هەولێر.
چاوەڕوان دەكرێت لە هەولێر، غانمی لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی وەزارەتەكە كۆببێتەوە. هەروەها پێشبینی دەكرێت ئەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگانەی هەولێریش بەسەر بكاتەوە كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن.
باسنيوز
