سابیر كوردستانی، هونه‌رمه‌ندی كورد، تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه و ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره.
گۆرانیبێژ شاخه‌وان به‌كر، هاوڕێی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه و ئاگاداری ڕه‌وشی ته‌ندروستیی سابیر كوردستانییه، له‌مباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند: "مامۆستا سابیر تووشی كۆرۆنا بووه و له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و له ژێر چاودێری پزیشك دایه، ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌چێت".
سابیر كوردستانی یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده بهئهزموونهكانی كورد، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی به‌ناوبانگه، به‌شێك له گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كان گۆرانییه‌كانی ئه‌و ده‌ڵێنه‌وه.
باسنيوز
