نێچیرڤان بارزانی: جیهان رەشید نموونه‌ى كارامه‌يى و راوێژكارێكى لێهاتووى شاره‌زا بوو
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، جیهان رەشید "هه‌ميشه به خه‌مخۆرى و دڵسۆزانه ئه‌رك و كاره‌كانى به رێكوپێكى ئه‌نجامداوه و جێپه‌نجه‌ى به چه‌ندين كارى سه‌ركه‌وتووى ساڵانى رابردووى بوارى پسپۆڕيى خۆيه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران و دامه‌زراوه په‌يوه‌نداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دياره".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "بێگومان كۆچى ناواده‌ى ئه‌و، بۆشاييه‌ك جێده‌هێڵێت و بۆ هه‌ميشه له يادى ئێمه و هاوكارانيدا ده‌مێنێته‌وه".
دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه‌نامه‌يه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
پرسه و سه‌رخۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوكارانى ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان خوالێخۆشبوو خاتوو جيهان ڕه‌شيد سندى ده‌كه‌م كه به داخه‌وه ئه‌مڕۆ كتوپڕ كۆچى دوايى كرد. هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌يانم، له خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و ئارامى و دڵنه‌واييش به هه‌موو لايه‌كيان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو نموونه‌ى كارامه‌يى و ڕاوێژكارێكى لێهاتووى شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموونێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستپێشخه‌ر بوو كه هه‌ميشه به خه‌مخۆرى و دڵسۆزانه ئه‌رك و كاره‌كانى به ڕێكوپێكى ئه‌نجام داوه و جێپه‌نجه‌ى به چه‌ندين كارى سه‌ركه‌وتووى ساڵانى ڕابردووى بوارى پسپۆڕيى خۆيه‌وه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و دامه‌زراوه په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دياره. بێگومان كۆچى ناواده‌ى ئه‌و، بۆشايييه‌ك جێده‌هێڵێت و بۆ هه‌ميشه له يادى ئێمه و هاوكارانيدا ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
28/7/2020
رووداو
