پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لە پەیامێكدا بەهۆی كۆچی دوایی جیھان رەشید سندی، راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران، مەسرورو بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی كۆچكردوو كرد.

دەقی پرسەنامەی سەرۆكی حكومەت:

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو جیھان رەشید سندی راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیرانم پێگەیشت. سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/7/28














K24
Top