ئاماری نوێی کۆرۆنا لە کوردستان: 302 تووشبوو دەستنیشانکران و 8 کەس گیانیان لەدەستدا
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا دوو هەزار و 295 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 302 کەس پۆزەتیڤ بووە کە تووشبووەکان 139یان لە هەولێر، 54یان لە سلێمانی، 42یان لە ئیدارەی راپەڕین، 28یان لە ئیدارەی گەرمیان، 24یان لە دهۆک و 15یان لە هەڵەبجە بوون.
هەروەها 225 تووشبوو چاکبوونەتەوە کە 62یان لە هەولێر، 134یان لە سلێمانی، 9یان لە گەرمیان، 15یان لە هەڵەبجە و 5یان لە دهۆک بوون.
هەشت تووشبووی دیکەی کۆرۆناش لە هەرێمی کوردستان لە 24 کاژێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە کە شەشیان لە هەولێر بوون و دووانەکەی دیکەش لە سلێمانی بوون.
تاوەکو ئێستا 194 هەزار و 702 کەس لە هەرێمی کوردستان پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە، ئەنجامی پشکنینی 12 هەزار و 937 کەس پۆزەتیڤ بوون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و 781 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 504 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
رووداو
