راوێژکارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد
بە گوێرەی زانیارییەکان، جیهان رەشید سندی ئەمڕۆ دەوامی ئاسایی خۆیی کردووە و پاشنیوەڕۆ بە جەڵدەی دڵ کۆچی دواییکردووە.
هاوکات گولیزار رەشید سندی، خوشکی جیهان لەکاتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا هەواڵی کۆچی دوایی خوشکەکەی پێگەیشتووە و بەو هۆیەوە کۆبوونەوەکە بۆ نزیکەی کاژێرێک راگیراوە.
رووداو
