پۆلیسی فیدراڵی: رێگەی کەرکووک کراوەیە

پۆلیسی فیدراڵی: رێگەی کەرکووک کراوەیە
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکووک روونکردنەوە لەبارەی چوونی هاووڵاتیان بۆ هەولێر دەدات و دەشڵێت، چوونە نێو کەرکووک بۆ هەمووان رێگەپێدراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28/7/2020 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە رێگری لە هاووڵاتیان دەکرێت بۆ چوونە نێو کەرکووک، بەڵام فەرماندەی لیوای کۆماندۆی فیرقەی شەشی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "هاتنەناوەوە بۆ کەرکووک کراوەیە بۆ هەمووان".

ئەو فەرماندەیەی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق سەبارەت رێگەی هەولێر - کەرکووک دەڵێت، لای ئەوانەوە بازگەکە کراوەیە، بەڵام بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هێشتا پارێزگای هەولێر بازگەکەی نەکردووەتەوە و رێگە بە چوونە ناو هەولێر لە بازگەی پردێوە نادات.













رووداو
Top