وەزارەتی كارەبا روونكردنەوە لە بارەی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با دەدات
لە راگەیاندراوێكی وەزارەتی كارەبای حکوومەتی هەرێمی كوردستان كە ئاماژە بە چۆنیەتی كاركردنی پێوەری زیرەكی كارەبا كراوە كە ئێستا لە قۆناغی داناندایە.
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەکی كاره‌با دەڵێت: "پێوه‌ری زیره‌ك ئه‌وه‌ی به‌ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (Smart meter) بریتییه له‌و پێوه‌ره زیره‌كه‌ی كه یه‌كه‌كانی كاره‌با به‌پێی كات (هه‌موو كاتژمێرێك یان نیو كاتژمێر) تۆمار ده‌كات و ده‌یپارێزێت و هه‌ڵیده‌گرێت و له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنه‌وه، بۆ ناو كۆمپانیا یان كۆنترۆڵی ده‌نێرێت، جگه له‌وه‌ش هه‌موو ورده‌كارییه ده‌رباره‌ی هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی كاره‌با تۆمار و چاودێریی ده‌كا".
هەروەها ئاماژە بە گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێوه‌ری زیره‌ك دەدات كه توانای وه‌رگرتن و ناردنی هه‌موو زانیارییه‌كی هه‌یه له هاوبه‌شی كاره‌با بۆ ناوه‌نده‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌با و به‌پێچه‌وانه‌وه، بۆیه پێوه‌ری زیره‌ك به به‌شێكی گرنگی تۆڕی كاره‌بای زیره‌ك داده‌نرێت.
ئەوەش خراوەتە روو، به‌پێچه‌وانه‌ی پێوه‌ری میكانیكی، پێوه‌ری زیره‌ك ورده‌كاریی زۆر له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن به‌كاربه‌ره‌وه تۆمارده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و پێوه‌ره كۆنترۆڵی كاره‌با ئاگادار ده‌كاته‌وه له هه‌ر سه‌رپێچی و ده‌ستكارییه‌ك كه هاوبه‌شی كاره‌با بیكات و كۆنترۆڵ ده‌توانێت كاره‌باكه‌ی ببڕێت، هه‌روه‌ها پێوه‌ری زیره‌ك ده‌توانێت دزینی كاره‌با یان وه‌رگرتنی به‌شێوه‌ی نایاسایی ئاشكرا بكات.
پێشووتر کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاندبوو، "دانانی پێوەری زیرەک بۆ یەک ملیۆن و 562 هەزارو 515 هاوبەشی کارەبا کارێکی ئاسان نییە بەتایبەتی ئەمە بەشێکی پرۆژەیەکی گەورەترە کە پێی دەوترێت پرۆژەی تۆڕی زیرەک، لەسەر ئەو پرۆژەیە زۆر جددین و جێبەجێی دەکەین، چونکە سوودمەندی یەکەم لەو پرۆژەیەدا هاووڵاتییانن،چ لەرووی رێکخستن و پێدانی کارەبایەکی باشترەوە بێت یاخود لەرووی نەهێشتنی بچڕانی کارەبا و بارزۆری لەسەر محاویلەو تۆڕەکانی کارەبا.
ئاماژەشی بەوەدابوو، کە لەم کابینەیەدا کارەکانیان لەوەزارەت رادەستی تیمێکی شارەزاو پسپۆر کردووە و راستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەکاندا سەرپەرشتی پرۆژەکە دەکات لەرووی پراکتیکییەوە لەچەندین گەڕەک و ناوچەی پیشەسازی لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەست بەدانانی پێوەرەکانی زیرەک کراوە، پرۆژەی تۆڕی زیرەک دادپەروەرانەترو زیاتر کارەبا بەهاووڵاتییان دەدات، چونکە سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا و دزینی کارەبا ناهێڵێت و ئاشکرای دەکات.
باسنيوز
