وه‌زاره‌تی كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى پێدانى كاره‌با به عێراق زانیارى ده‌خاته ڕوو
ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕايگه‌یاند: "به‌غدا به نیازه كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان و توركیاوه ڕابكێشێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/7/2020 له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان بووین و باسی ئه‌و بابه‌ته كراوه، به مه‌رجێك ئه‌و كاره‌با ده‌ده‌ینه به‌غدا، كه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره‌با نه‌بێت بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، دووه‌م به‌غدا ده‌توانێت سووته‌مه‌نی بۆ یه‌كه له‌كار كه‌وتووه‌كانی هه‌رێمى كوردستان دابین بكات و له‌وێ كاره‌بایان پێ ده‌درێت، به مه‌رجێك كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان و سوودی بۆ هێڵى كاره‌بای نیشتمانی هه‌بێت، سێییه‌م مه‌رجیش هه‌ر كاتێك مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ كرا، ئه‌و كاته له چوا چێوه‌ی داواكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت".
باسى له‌وه‌ش كرد: "ئه‌وان چی داوا بكه‌ن دیراسه‌ی ده‌كه‌ین، جارێ نازانین چه‌ند مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنین، به‌ڵام ئێمه له هه‌ولێر یه‌ك یه‌كه و له سلێمانی یه‌ك یه‌كه و له بازیان یه‌ك یه‌كه له دهۆك شه‌ش بۆ حه‌وت یه‌كه وه‌ستاون، ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌كانه سووته‌مه‌نیی ناوخۆیان بۆ دابین بكرێت له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌گه‌ڕیان ده‌خه‌ینه‌وه".
باسنيوز
