هه‌ولێر.. ئه‌و كه‌سه‌ى خوشكى خۆى كوشت ده‌ستگیر كرا
دوێنێ دووشه‌ممه 27/7/2020، له گه‌ڕه‌كى قه‌ڵاتى نوێى هه‌ولێر، كچێك به ده‌ستى براكه‌ى كوژرا، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر/ بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە سنووری بنکەکەیان، تیمی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوه‌كه و دەرکەوت کچێک بەناوی (زه‌ینەب) کوژراوە لەلایەن براکەی بەناوی (س.ح.س) كه تۆمەتبارى ڕووداوه‌كه بوو، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لەشوێنی ڕووداوه‌كه ڕای کردبوو".
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "دوای کەمتر لە 12 کاتژمێر توانرا تۆمەتباره‌كه دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر ئەو چەکەشدا بگیرێت، کە تاوانەکەی پێ ئەنجام داوه، تۆمه‌تباره‌كه‌ش بەپێی ماددەى 406 لە یاسای سزادان ده‌ستگیر كرا".
باسنيوز
