لە كەركووك کەسێک بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەست دا
عەقید یووسف ساڵح، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی "دۆمیز" لە شاری كەركووك، رایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 2020.7.28 لە گەڕەكی "قۆریە"ی شاری كەركووك هاووڵاتییەكی تەمەن 39 ساڵ بەناوی (حوسێن حەسەن محەمەد) بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست داوە."
گوتیشی: "ئەو هاووڵاتییە خەڵكی قەزای تەلەعفەری سنووری پارێزگای مووسڵە و ئاوارەی پارێزگای كەركووكە."
بەکارنەهێنانی کەلوپەلی ستانداری کارەبای لەکاتی دەستکاریی کارەبا، هەروەها کەمتەرخەمیی خەڵک هۆکارەکانی ڕووداوی کارەبان
باسنیوز
