پرسەنامەیەک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە


مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی" دایکە پەریخان ئەسعەد ڕێکانی " کە دایکی سێ شەهیدە پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:-

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ( دایکە پەریخان ئەسعەد ڕێکانی )مان پێگەیشت کە دایکی سێ شەهیدی کوردستانە. سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی ودڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/7/27













باسنيوز
Top