یەکێک لە شێخە دیارەکانی تەریقەتی نەقشبەندی کۆچی دواییکرد

یەکێک لە شێخە دیارەکانی تەریقەتی نەقشبەندی کۆچی دواییکرد
شێخ حوسێن پیرخدری، شێخی دیاری تەریقەتی نەقشبەندی لە قەزای دەبەندیخان کۆچی دواییکردووە.

مەلا ئەحمەد قەرەگۆلی، کەسایەتی نزیکی شێخ حوسێن راگەیاند، ئەمشەو دووشەممە شێخ حوسێن پیرخدری، شێخی دیاری تەریقەتی نەقشبەندی کۆچی دوایی کردووە.

شێخ حوسێن یەکێکبوو لە شێخە دیارەکانی ئەهلی تەریقەتی نەقشبەندی و چەند ساڵێک وەکیلی شێخ عوسمانی بیارە بووە.

شێخ حوسێن پیرخدری، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام چەندین ساڵە لە باشووری کوردستان و لە شارۆچکەی دەربەندیخان دەژی، چەند حوجرە و تەکیەیەکی هەیە و خزمەتی سەدان فەقێی کردووە. ماوەی چەند ساڵێکە بەدەست نەخۆشی شەکرە و دڵەوە دەناڵێنێ.













رووداو
Top