پرۆژەی رێگای هەولێر - گۆپاڵ پێش وادەی خۆی تەواودەکرێت

پرۆژەی رێگای هەولێر - گۆپاڵ پێش وادەی خۆی تەواودەکرێت
پرۆژەی دووسایدکردنی رێگای هەولێر - گۆپاڵ کە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک پێکەوە دەبەستێتەوە، 10 مانگ پێش وادەی خۆی تەواودەکرێت.

درێژیی رێگەکە 38 کیلۆمەترە و لە گەزنەی شاری هەولێرەوە دەستپێدەکات تاوەکو پردی گۆپاڵ کە دوایین سنووری پارێزگای هەولێرە.

غازی کاکل، بەڕێوەبەری پرۆژەکە لە کۆمپانیای هێمن گرووپ راگەیاند، "لە مانگی ئایاری 2019دا دەستمان بەم پرۆژەیە کرد و لە دواییەکانی ئەمساڵدا دەکرێتەوە. مانگی 10ی 2021 دوایین کاتی ئێمە بوو".

بە تەواوبوونی رێگاکەش زیاتر لە 30 خولەک کات بۆ گەشتیاران دەگەڕێتەوە.














رووداو
Top