ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دابەزی
لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، دوو هەزار و 287 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون کە 861 پشکنین لە هەولێر، 411 لە سلێمانی، 206 لە گەرمیان، 53 لە راپەڕین، 735 لە دهۆک و 21 پشکنینیش لە هەڵەبجە ئەنجامدراون.
ئەو 185 تووشبووەی تۆمارکراون بەمشێوەیە بەسەر ناوچەکاندا دابەشبوون:
هەولێر: 93 تووشبوو
سلێمانی: 32 تووشبوو
گەرمیان: 32 تووشبوو
راپەڕین: هەشت تووشبوو
هەڵەبجە: پێنج تووشبوو
ژمارەی چارەسەرکراوان هەزار و 721 کەسن، کە هەزار و 577 کەسیان لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو لە سلێمانی چاکبوونەتەوە، ئەوانی دیکەش 69 کەسیان لە هەولێرن، 28 لە گەرمیان،21 لە راپەڕین، 16 لە دهۆک و 10 کەسیان لە هەڵەبجەن.
ژمارەی گیانلەدەستدان لە 24 کاژێری بەراورد بە 48 کاژێری رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و پێنج تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە تووشبوویەک لە هەولێر، سێ تووشبوو لە سلێمانی و یەک تووشبوو لە گەرمیان بووە.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان 192 هەزار و 407 پشکنین ئەنجامدراوە، ژمارەی ئەو تووشبووانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون 12 هەزار و 635 تووشبوون کە هەشت هەزار و 556 کەسیان چاکبوونەتەوە و 496 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
رووداو
