نێچیرڤان بارزانی: پرسەی دایکە عائیشە بە پرسەی خۆمان دەزانین
لە راگەیێندراوی پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خورشید عوسمان یوسف، کوڕی دایکە عائیشە دا هاتووە، "نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌ميى خۆى بۆ كۆچى دوایی خوالێخۆشبوو، پرسه‌ى دايكه عائيشه‌ى به پرسه‌ى خۆيان زانى و هيواى خواست خوداى مه‌زن گيانى بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهربانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واييش به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت".
عائیشە تەها عوسمانی تەمەن 94 ساڵ، دانیشتووی قەزای سۆران بوو. بەهۆی ئەوەی رۆژی 25ـی تشرینی یەكەمی 2014 لە رزگارکردنی زوممار لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە لە دەستی چەکدارانی داعش سێ کوڕی بە ناوەكانی "نەجات عوسمان، ئەحمەد عوسمان و مەولوود عوسمان" پێکەوە شەهید بوون. رۆژی 2015/03/16 پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بانگهێشتیان کرد و لە رێوڕەسمێکی رێزلێناندا نازناوی دایکی شەهیدانی جیهانی پێبەخشرا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2020/07/27 دایکە عائیشە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە ماڵەکەیدا گیانی لەدەستدا و لە گۆڕستانی سەیدان لە تەنیشت کوڕەکانی بەخاکسپێردرا.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/7/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خورشيد عوسمان يووسف، كوڕى خوالێخۆشبوو دايكه عايشه‌ى دايكى شه‌هيدان كه ئه‌مڕۆ كۆچى دوايى كرد، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌ميى خۆى بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو دايكى شه‌هيدان، پرسه‌ى دايكه عايشه‌ى به پرسه‌ى خۆيان زانى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهربانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واييش به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز خورشيد عوسمان يووسف، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌ى دايكى شه‌هيدانى به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند بۆ هاوسۆزى و هاوخه‌مييان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ياندا.
رووداو
