ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی سكاڵای داواكاری گشتی لە دژی چەند ڕۆژنامەنووسێك بڵاو كردەوە.


لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای یاسایی لە دژی هیچ ڕۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە، وەک هەندێک سایت بڵاویان کردووەتەوە.


ئەو سکاڵایانەی کە ھەبووە لەلایەن داواکاری گشتییەوە بووە لەسەر ئەو کەسانەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی کەرەنتین، گومانیان دەخستە سەر ھەبوونی پەتاکە و خەڵکیان بۆ سەرپێچی لە رێنماییە تەندروستییەکان ھان دەدا، ئەم بابەتەش تەنیا پەیوەندیی بە داواکاری گشتییەوە ھەیە.


ئەمەش دەقی ڕوونكردنەوەكەیە:

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای یاسایی لە دژی هیچ ڕۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە، وەک هەندێک سایت بڵاویان کردووەتەوە . ئەو سکاڵانەی کە ھەبووە لە لایەن داواکاری گشتییەوە بووە لە سەر ئەو کەسانەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی کەرەنتین، گومانیان دەخستە سەر ھەبوونی پەتاکە و خەڵکیان بۆ سەرپێچی لە رێنماییە تەندروستییەکان ھان دەدا. ئەم بابەتەش تەنیا پەیوەندیی بە داواکاری گشتییەوە ھەیە.


نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/7/27










باسنيوز




Top