مۆڵەتی شۆفێری و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل دەگۆڕدرێت
بە پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیاردراوه به‌گۆڕینی دیزاینی مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل به‌هه‌موو جۆره‌كانییەوە، هه‌روه‌ها زیادكردنی زمانی كوردی له‌سه‌ریان.
عه‌مید ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: "وەزیری ناوخۆ رەزامەندی داوە لەسەر دیزایینی تازەی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەكانیەوە، پێشووتر لە لایەن هاتوچۆی گشتی ئەو دیزاینە تازانە داندران دواتر بەهۆی هاتنە پێشەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دواكەوت".
ئەوەشی خستە روو، پێشووتر چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرا و بڕیاردرا زمانی كوردیش بخرێتە سەر بەڵگەنامەكانی مۆڵەتی شۆفێر و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل، گوتیشی: "بەم نزیكانە بەو دیزاینە تازەیە مۆڵەتی شۆفێری تازە و نوێكردنەوەی مۆڵەت و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل دەدرێتە هاووڵاتییان".
بەپێی ئامارەکان زیاتر لە ملیۆنێك و 700 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان مۆڵەتی شۆفێریان هەیە.
باس‌نیوز
