له‌ هه‌ولێر كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ كوژرا

له‌ هه‌ولێر كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ كوژرا
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ گه‌ڕه‌كى (قه‌ڵاتى نوێ)ى هه‌ولێر، كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ كوژرا.

ڕائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند: "كاتژمێر 1ى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/7/2020، ئاگادار كراینه‌وه‌ كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى قه‌ڵاتى نوێ، كچێك له‌لایه‌ن براكه‌ى ده‌ستڕێژى گولله‌ى لێ كراوه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ست داوه‌".

باسى له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا هۆكارى ڕووداوه‌كه‌ دیار نییه‌ و له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.














باسنیوز




Top