سه‌رۆك بارزانى: دایکە عایشەی بەهەشتی ، نموونەی خۆڕاگری و ئازایەتی بوو
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/7/2020، سه‌رۆك بارزانى برووسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایکی سێ شەهیدی کوردستان، خاتوو دایکە عایشەم پێ گەیشت".
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كردووه: "دایکە عایشەی بەهەشتی، نموونەی خۆڕاگری و ئازایەتی بوو و بۆ هەموو تاکێکی کوردستان مایەی شانازییە، خۆم شانازیی ئەوەم هەبووە بە خزمەتی بگەم و وانەی خۆڕاگری و کوردایەتی لێوە فێر ببم".
له برووسكه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "لەم کۆستە گەورەیەدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی دایکە عایشە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواكارم ڕوحی پاکی دایکی شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە گشت لایەك ببەخشێت".
دایکە عایشە کە نازناوی دایکی شەهیدانی پێ بەخشراوە و سێ کوڕی لە شەڕی داعشدا شەهید بوون، ئەمڕۆ دووشەممە لە تەمەنی 94 ساڵیدا بەهۆی نه‌خۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
باسنيوز
