پۆلیسی هەڵەبجە: ئەو هاووڵاتییەی خۆی كوشت چوار مووچەی هەبووە

پۆلیسی هەڵەبجە: ئەو هاووڵاتییەی خۆی كوشت چوار مووچەی هەبووە
گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە ئەو كەسەی لە باخی گشتیی شارەكەدا خۆی كوشت، هەژار بێت و ئاشكرای كرد كە چوار مووچەی هەبووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٠، رائید بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجه باسی لە كەیسی خۆكوشتنی كەسێك لە باخی گشتیی هەڵەبجە كرد و سەرەتا رەتی كردەوە هیچ نامەی یان شتێكی لەدوای خۆی جێهێشتبێت.

ئەوەشی ئاشكرا كرد: “کاوە كە خۆی كوشتووە، کەسێکی کەم دەرامەت نەبووە، چەند مووچەیەكی هەبووە، مووچەی بەرکەوتنی چەکی کیمایی، مووچەی زیندانی سیاسی، مووچەی کەم ئەندامی و مووچەی وارسی شەهیدانی هەبووە کە هی دایکیەتی. جیا لەوەش بنەماڵەکەی خاوەن گەراج و کەسابەتی خۆیانن و لە هەڵەبجە ناسراون”.

هەروەها باسیشی لەوە كرد كە ئەو كەسە هەفتەیەک پێش ئەوەی خۆی بکوژێت، هەوڵی خۆ سووتاندنی داوە و “دەیگووت، بیری منداڵەکانم دەکەم، چونكە خاوەن کێشەی خێزانیی بووە”.

ڕەخنەی لەوانەش گرت كە وێنەی تەرمەكەیان بڵاو كردۆتەوە و رای گەیاند كە ئەو كەسانە هەستیان بە بەرپرسیارێتی نەكردووە.













باسنيوز



Top