له هه‌ولێر كۆمه‌ك و هاوكاری به‌سه‌ر هه‌زار و 500 خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت دابه‌ش كرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/7/2020، پارێزگاى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئەمرۆ بەئامادەبوونی کوێستان محه‌مه‌د، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و هێمن قادر ، جێگری پارێزگاری هەولێر، لە ڕێوره‌سمێکدا گرووپی کاری خێرخوازی كۆمه‌كى ماددى به‌سه‌ر هه‌زار و 500 کەس لە خاوه‌ن پێداویستیی تالاسیمیا، ئۆتیزم، بیركوڵ، كورته‌باڵا، نابینایان، نابیستان، هیمۆفیلیا و ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى ژین دابه‌ش كرد".
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا جێگری پارێزگاری هەولێر ڕای گەیاندووه: "ئەم توێژانە شایستەی خزمەتی زیاترن و ئەوەی لەتواناماندا بێت، درێغی ناکەین بۆ خزمەتکردنیان".
باسنيوز
