قایمقامی قەزای سۆران: لە سۆران 14 كەسی دیكە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون
كرمانج عزەت قایمقامی سۆران، ڕاگەیاند: "لە ئەنجامی پشكنینەكان لە سنووری قەزای سۆران لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە كۆی 51 پشكنین کە کراوە، دەركەوتووە 14 كەسی دیكە لە قەزای سۆران تووشی كۆرونا بوون".
قایمقامی سۆران گوتیشی: "زۆربەی تووشبووەكان دانیشتووی گەڕەكی "نەهری، شۆڕش كانی، بەرخودان، بارزان و بەختیاری"ن.
کرمانج عزەت ڕاشی گەیاند: "تا ئێستا 325 کەس لە قەزای سۆران تووشی کۆرۆنا بوون و 40 كەس لە تووشبوانی سۆران لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر لەژێر چاودێریدان و پێویستە هاووڵاتیان زیاتر خۆپان بپارێزن".
باسنیوز
