وه‌زاره‌تى ناوخۆ مه‌رجه تازه‌كانى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل بڵاو ده‌كاته‌وه
نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و واژۆى وه‌زیرى ناوخۆى به‌سه‌ره‌وه‌یه، نووسراوه‌كه له 26/7/2020 ده‌رچووه و تێیدا مه‌رجه تازه‌كانى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل خراونه‌ته ڕوو، له یه‌كه‌م خاڵدا ئاماژه به‌وه دراوه، كه ئۆتۆمبێلى هاورده‌كراو ده‌بێت (Clean Title) بێت، واته نابێت ئۆتۆمبێله‌كه ژێرئاوكه‌وتوو و بڕاوه و سووتاو بێت، هه‌روه‌ها نابێت شاسى و به‌ده‌نى ئۆتۆمبێله‌كه لێدراو بێت.
له نووسراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كارى پۆلیس و تاكسى و كۆمپانیاكان به‌كار هاتووه، ڕێگه‌یان پێ ده‌درێت هاورده بكرێن به‌و مه‌رجانه‌ى كه له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێ دراوه
باس‌نیوز
