دوو هاوڵاتی لە زیندانی ئورمیە لەسێدارە دران
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە سزای لەسێدارەدانی لانیکەم دو بەندکراو کە بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" ئەو سزایەیان بە سەردا سەپێندرابو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ناسنامەی ئەو دو بەندکراوە عەلی عەبدی، خێزاندار و ئەمیر حوسێن لە بەندینخانەی لاوانی بەندیخانەی ئورمیە راگەیەندراوە.
نۆ ساڵ پێش ئێستا و پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکران و لە بەندیخانەی ئورمیە راگیرابون
عەلی عەبدی نۆ ساڵ پێش ئێستا و ئەمیر حوسێن پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکران و لە بەندیخانەی ئورمیە راگیرابون.
دوێنێ رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو باسی لەوەکردبو، دو بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانیان بۆ ژوری تاکەکەسیی بەندینخانەی ئورمیە گوازراونەتەوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ئەمڕۆ رایانگەیاندوە، بەندکراوێکی دیکەش بە هەمان مەبەست براوەتە ژوری تاکەکەسی، تا ئێستا ناسنامەی ئەو بەندکراوە ئاشکرا نەبوە و دیارنیە لەسێدارە دراوە یان نا.
خەندان
