لە تەقینەوەیەکدا لە سەرێ کانی هەشت کەس گیانیان لەدەستدا
تەقینەوەکە لەڕێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە بوو و لە بازاڕێکی تایبەت بە سەوزەدا روویدا و هەشت کەس گیانیان لەدەستدا کە شەش کەسیان سڤیلن و 19 کەسی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رەخنەی تووندی لە هەسەدە گرت و بە ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ناوبرد.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، "جارێکی دیکە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە / یەپەگە خەڵکی سڤیلی کردە ئامانج".
لە تویتەکەدا هاتووە، کۆماندۆکانیان تەقینەوەیەکی دیکەیان پووچەڵکردووەتەوە.
سەرێ کانی شارۆچکەیەکی رۆژئاوای کوردستانە، بەڵام ئێستا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی تورکیا و هێزە نزیکەکانی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریادایە.
لە تشرینی یەکەمی رابردوودا تورکیا و هێزە نزیکەکانی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هێرشیانکردە سەر رۆژئاوای کوردستان و هەندێک ناوچەیان کۆنتڕۆڵکرد.
رووداو
