لە هەولێر هەڵمەتی بڕینی زێدەرۆییەکانی سەرئاوی ماڵان دەستی پێ کرد
پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە سه‌ره‌تاى هه‌ڵمه‌ته‌كه له گه‌ڕه‌كى وه‌زیران ده‌ستى پێكرد، هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى كرابوونه سه‌ر هێڵه‌كانى ئاو لابردرا، وێڕاى بڕینى هه‌موو ئه‌و ئاوانه‌ى كه بۆ ئاودانى باخچه‌كان راكێشرابوون، ئەم زێدەرۆیانە هۆکارن بۆکەمی ئاوی ماڵان و بەفیرۆدانی ئاوێکی زۆر.
دەقی راگەیاندراوەکە:
به بریاری پارێزگاری هەولێر دكتۆر فه‌رسه‌ت سۆفى ، ئه‌مڕۆ بەئامادەبوونی له ئه‌ندازیار مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ند .ده‌ستكرا به هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى بڕینى ئەو زێدەرۆیانەی کە کراونەتە سەرئاوی ماڵان.
سه‌ره‌تاى هه‌ڵمه‌ته‌كه له گه‌ڕه‌كى وه‌زیران ده‌ستى پێكرد، هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى كرابوونه سه‌ر هێڵه‌كانى ئاو لابردرا، وێڕاى بڕینى هه‌موو ئه‌و ئاوانه‌ى كه بۆ ئاودانى باخچه‌كان راكێشرابوون. ئەم زێدەرۆیانە هۆکارن بۆکەمی ئاوی ماڵان و بەفیرۆدانی ئاوێکی زۆر.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر :رایگەیاند ئەم هەڵمەتە سەرجەم سنووری پارێزگای هەولێر دەکرێتەوەو داواکارین لەهاوڵاتیان بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە پێش گەیشتنی تیمەکانمان زێدەرۆیەکانیان لابەرن بۆئەوەی تووشی سزای یاسای نەبن.
باس‌نیوز
