ئومێد خۆشناو: پارتی و یەكێتی لێكتێگەیشتنی باشیان لە نێواندا هەیە بە ئاراستەی ئاساییكردنەوەی دۆخەكە
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: "په‌رله‌مانی كوردستان سبه‌ی كۆده‌بێته‌وه و فراكسیۆنی یه‌كێتیش به‌شدار ده‌بێت، ئه‌مرۆ یەكشەممە ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٠، ڕێككەوتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوە كه بۆ ٢٤ كاتژمێر كۆبوونه‌وه دوابخرێت، خۆشبه‌ختانه هه‌ر ئەمڕۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگێشتنامه‌ی ناردووه بۆ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی پەرلەمان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سبەی“.
ڕوونیشی كردەوە كە ”هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی باش و ئەرێنی هه‌نگاو ده‌نێن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان". گوتیشی: “بە لای ئێمه‌وە ئه‌زموونی هەرێمی كوردستان و دۆخی كوردستان و په‌یوه‌ندیی حزبه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك ئەوەندە دەهێنێت كه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوابخرێت، چونكه لێكنه‌گه‌یشتن نامان گه‌یه‌نێته ئامانج، هه‌ر فراكسیۆنێك بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مان بكات ئاساییه، بەڵام لەگەڵ پەكخستنی پەرلەمان نین".
ئومێد خۆشناو ئاشكرای كرد كە به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان وه‌ك خۆی ده‌بێت، به نووسراوی فه‌رمیی په‌رله‌مان، داوای ئامادەبوونی چەند وەزیرێكی حكوومەت كراوە و ئەوە دیاریكراوە كە كام وەزیر دێتە پەرلەمان.
دووپاتیشی كردەوە: ”پارتی و یه‌كێتی به‌رپرسیاریه‌تیی گرنگیان له‌سه‌ر شانه و ده‌بێت وه‌ك فراكسیۆنه‌كان هاوكاریان بكه‌ین، له لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیشه‌وه لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه و گرنگه بۆچوونه‌كان لێك نزیك بكه‌ینه‌وه“.
باس‌نیوز
